له‌و سمیناره‌دا که له رۆژانی 14 و 15 ئاوریلی 2010 "په‌یمانگای کوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌کان" بۆ هه‌رکام له به‌ڕێزان: حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، مسته‌فا هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و محه‌مه‌د شافیعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانی سه‌باره‌ت به "داهاتووی پرسی کورد له نێو گۆڕانکارییه‌کانی ئێران‌دا" رێکخستبوو، به‌ڕێز د. که‌ماڵ مه‌زهه‌ر که یه‌کێک له به‌شدارانی ئه‌و سمیناره بوو، یه‌که‌م که‌س بوو که بۆچوون و تێبینی خۆی له‌سه‌ر قسه‌کانی جێگری سه‌رۆکی PAK ده‌ربڕی.
PAZADIK: میژوونووسی به‌ناوبانگی کورد پرۆفیسۆر د. که‌ماڵ مه‌زهه‌ر ده‌ڵێ: "ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندی بووم له کاک حسه‌ینم بیست".
PAZADIK: سه‌عات 3:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه 25 خاکه‌لێوه‌ی 2710 رێکه‌وتی (14 ئاوریلی 2010)، په‌یمانگای کوردستان بۆ پرسه سیاسییه‌کان و به هاوکاریی سه‌نته‌ری ئاڵا، کۆڕێکی بۆ به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، به‌ناونیشانی "ئاینده‌ی پرسی کورد له نێو گۆڕانکارییه‌کانی ئێران‌دا" رێکخست.
رێنێسانس نیوز/ ناوه‌ندی وه‌شان: جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، تیشک ده‌خاته سه‌ر ئامانجه کورت و درێژخایه‌نه‌کانی حیزبه‌که‌ی و رایده‌گه‌یه‌نێ که چاره‌سه‌ریی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان " ده‌شێ به قۆناخی جۆراوجۆردا تێپه‌ڕێ". حوسێن یه‌زدانپه‌نا له وتووێژێکی تایبه‌تدا له گه‌ڵ (رێنێسانس نیوز) جه‌ختی کرده‌وه که چاره‌سه‌ریی یه‌کجاریی پرسی کورد "به سه‌روه‌ریی سیاسی و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌شی خسته روو که " ده‌کرێ به پێی قۆناخ و ریالیته‌ی سیاسی و ئاستی ئاماده‌یی و هێزی کورد، رێگای چاره‌سه‌ریی دیکه‌ش بێنه گۆڕێ."
که‌ریم مه‌ره‌سه‌نه
تێکۆشه‌رانی ژن و پیاوی ریزه‌کانی پارتی ئازادیی کوردستان ئه‌مڕۆ رۆژێکی زۆر گه‌وره‌یه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا؛ رۆژێک که پێویسته تاک به‌تاکی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و له هه‌ر کوێیه‌ک که هه‌ن شانازی پێوه‌بکه‌ن و هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆبوون لای خۆیان ده‌مه‌زه‌رد بکه‌نه‌وه. ئه‌مڕۆ رۆژی 2ی رێبه‌ندان رۆژی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی کورده. ڕاست 64 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژێکی ئاوادا و به که‌شو هه‌وایه‌کی ئاوا ساوه‌وه پاش ماوه‌یه‌ک زه‌مینه‌و بوار بۆ خۆشکردن نه‌ته‌وه‌که‌مان به رێبه‌رایه‌تی پێشه‌وای نه‌مر له مه‌یدانی چوارچرای شاری مهاباد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌دا بڕیاریاندا به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان.
خوشک و برایانی خۆشه‌ویست
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له رێوره‌سمی 64 هه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستاندا: - ئه‌مڕۆ رۆژێکی گه‌وره‌یه له مێژووی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا؛ رۆژی به ده‌وڵه‌ت بوونی کورد - به دامه‌زراندنی کۆمار، کورد خۆی له ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشایی ئێران جیاکرده‌وه - کۆمار، پلان و ته‌رتیباته سیاسییه‌که‌ی پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی هه‌ڵته‌کاند
- PAK له‌سه‌ر پێناسه‌ی کۆمار و هۆکاری شکستی و درێژه‌دان پێی، خوێندنه‌وه‌ی جیاوازی له هێزه‌کانی دیکه هه‌یه
- پێشه‌وا نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی کوردی به‌رانبه‌ر تاران پاراست، به‌ڵکوو، به‌رانبه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌تیش پاراستی - ساڵی 1979 ده‌رفه‌تێکی گه‌وره‌مان له‌ده‌ست چوو بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆماری کوردستان. به‌ڵێن بێ له نێوانماندا که رۆژێک له یه‌که‌مین ده‌رفه‌ته‌کانی رزگاری وڵاته‌که‌ماندا، کۆماری کوردستان دابمه‌زرێنینه‌وه - قوربانییه‌کانی خه‌باتمان له‌وه گه‌وره‌ترن به‌چه‌ن شتێکی بچووکی قانوونی بنه‌ڕه‌تی ئێران رازی بین - له‌م ده‌رفه‌ته سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران ده‌بێ که‌ڵک وه‌ربگرین. نابێ به ناوی ئه‌وه‌وه که رووداوه‌کان شه‌ڕی نێوان باڵه‌کانی رێژیمن دووره په‌رێز بوه‌ستین. ناشبێ بزوتنه‌وه و داوای تایبه‌تی خۆمان له هیچ شتێکی‌دا بتوێنینه‌وه - هیچ شتێ به‌ناوی خه‌باتی مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه نابێ جێی پێشمه‌رگه و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بگرێته‌وه
وتووێژی ماڵپه‌ڕی "به‌یان" له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا خه‌ڵکی كوردستان به پێی تێگه‌یشتنی خۆیان بڕیار ده‌ده‌ن، نه‌ک به پێی هه‌ڵوێستی حیزبه‌کان به‌یان: هۆكاری به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی كوردستانیه‌كان بۆ بانگه‌وازی حیزبه‌كان له مه‌ر به‌شداریكردنیان له خۆپێشاندانه‌كانی 22ی رێبه‌ندانی ئه‌مسال‌و بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزو داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان‌و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی راست‌و چه‌پ لێدانی حیزبه‌كان له هه‌ڵویستوه‌رگرتن به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه نێوئاخنی دیمانه‌یه‌كی سایتی به‌یان له گه‌ل حسین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆكی پارتی ئازادی كوردستان پێك ده‌هێنیت كه سه‌رنجتان بۆ خوێندنه‌وه‌ی راده‌كێشین.
رمانی کۆڵه‌که‌ی ماڵ؛ شکانی پشت؛ کۆستی گه‌وره، ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ن بۆ له‌کیسدانی گه‌وره‌ی ماڵ به‌کار ده‌هێنرێن. ئه‌وه‌ی تووشی نه‌بووبێ له تفت و تاڵییه‌که‌ی ناگا. ئاواته‌خوازم تۆ هه‌رگیز نه‌یچێژی.
خۆشک و برایانی تێکۆشه‌ر!
پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان!
رۆڵه خه‌باتگێڕه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
ئه‌مڕۆ 18 ساڵ له گیانبه‌ختکردنی رۆڵه‌ی هه‌ڵکه‌وتووی نه‌ته‌وه‌ی کورد، دامه‌زرێنه‌ر و رێبه‌ری پارتی ئازادیی کوردستان راده‌برێ. 18 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له کاتێکدا له ئاکامی گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی عێراق و باشووری کوردستان، رێژیمی داگیری کۆماری ئیسلامی به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هه‌لومه‌رجه توانیبووی ده‌ستی تێرۆری و تێکدانی بگاته باشووری کوردستان،
فارسه‌كان له چاو نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ئێران‌دا كه‌مایه‌تین، واته ئه‌وان زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی ئیران پیك ناهێنن، بۆیه ناتوانن به‌شێوه‌ی دێموكراتی له‌و جێگه و پێگه‌یه‌دا بمێننه‌وه.. ئه‌مه‌و چه‌ند پرس و بابه‌تێكی جودا تر ( حوسه‌ین یه‌زدان په‌نا ) جێگری سه‌رۆکئ پاك، له وه‌ڵام به پرسیاره‌كانی رۆژنامه‌ی پرووشه‌دا رون ده‌كاته‌وه.
شنه‌بای گۆڕان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ڵیکردوه. ئیتر نه ده‌سه‌ڵاتداران ده‌توانن وه‌ک رابردوو حوکم بکه‌ن و نه خه‌ڵکیش وه‌ک رابردووی قبووڵ ده‌کا. به‌ڵام شنه با ئاسا، گۆڕانکارییه‌کان ئارام و له سه‌ره‌خۆن. ئه‌م گۆڕانه دابڕاو له رابردووی هیچ لایه‌ک نییه. نه له رابردووی خه‌بات و قوربانییدانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دابڕاوه و نه له سه‌رنه‌که‌وتنی 30 ساڵ زه‌بر و زه‌نگ و داپڵوسینی کۆماری ئیسلامی.
پێشه‌کیی:
PA
ZADIK: وتووێژی رادیۆ "ژیار" له شاری ئامستردامی وڵاتی هوله‌ند، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان، سه‌باره‌ت به راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی حدک و PAK له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له ئێران. بۆ گوێگرتن له ده‌قی وتووێژه‌که ئێره کلیک بکه‌ن (MB 2.91 MP3)
کاتژمێر 4:00 پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه 10 جۆزه‌ردانی 2709 (31 مای 2009)، له هۆتێل هه‌ورامانی شاری هه‌ولێر، پرێس کۆنفرانسێکی هاوبه‌ش بۆ به‌ڕێزان حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان و که‌ماڵ که‌ریمی کارگێڕی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، بۆ شیکردنه‌وه‌ی زیاتری سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی به‌یاننامه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوان PAK و حدک سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وره‌ی ده‌یه‌می سه‌رکۆماری له ئێران، به‌ڕێوه‌چوو.
بۆرۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت: ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێنه‌وه ده‌قی وڵامی حسین یه‌زدانپه‌ناه جێگری سه‌رۆکی پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) به‌کۆمه‌ڵێک پرسیاری پێوه‌ندیدار به هه‌ڵبژاردنه‌کانی خولی ده‌هه‌می سه‌رکۆماری له ئێران که بۆرۆژهه‌ڵات وه‌ک ته‌وه‌ره‌یه‌ک بۆ باس و لێدوان ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی و چالاکی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کردبوو.
چاوپێکه‌وتنی جێگری سه‌رۆکی PAK به‌ڕێز حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا له گه‌ڵ کورد کانال سه‌باره‌ت به "فیدڕالیزم" له ئێران.
سازدانی: دڵدار عەبدوڵڵا
ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و کوردی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان تا چه‌ند سوودی له فشاره‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی وه‌رگرتووه؟
حوسێن یەزدانپەنا: زۆر جار ده‌وڵه‌تان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان درێژ ده‌بێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆیان. بۆ نموونه هه‌رێمه خاوه‌ن نه‌و‌ته‌کانی جهان له ناسینی نه‌فته‌وه، بوونه‌ته به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندیی زڵهێزه‌کان. له ڕابردوودا بریتانیا و فرانسه، ئێستاش ئه‌مریکا.
كوردستان راپۆرت:
یه‌ك هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌ڵمانیا و فه‌رانسه جووڵانه‌وه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی کۆنترۆڵ ده‌که‌ن، یان له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری خۆیان هاوکاریی کۆماری ئیسلامی ده‌که‌ن، ئه‌مه تا چه‌ند راسته‌و چ ئاکامێکی لێ چاوه‌ڕوان ده‌کرێت؟
حوسێن یەزدانپەنا: سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر وڵاتێك به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی رێکده‌خرێ. له جهانی سیاسه‌ت و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا ده‌وڵه‌تان هه‌موو فاکته‌ره‌کان بۆ دابینکردن و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به کار دێنن. پێموانییه وشه‌ی کۆنتڕۆڵ لێره‌دا وشه‌یه‌کی دروست بێ بۆ جۆری پێوه‌ندی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه به ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. به‌ڵام کاریگه‌ری هه‌یه. له سه‌ره‌تای ساڵه‌کانی 80 دا، که‌کۆماری ئیسلامی سه‌قامگیر نه‌ببوو و کێشه‌ی زۆر بوو وئۆپۆزیسیۆنیش به‌هێز بوو، فه‌رانسه، پێوه‌ندییه‌کی باشی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران هه‌بوو. بنکه‌ی ناوه‌ندی رێبه‌رایه‌تی مجاهدین و خوالێخۆشبوو شاپووری به‌ختیار له پاریس و ده‌وروبه‌ری بوون. به‌ڵام که ئاسۆی رووخانی خێرای کۆماری ئیسلامی تاریك که‌وت، فه‌رانسه، رێبه‌رایه‌تی مجاهدینی له وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد.
كوردستان راپۆرت: گۆرانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره چ سوودێکی بۆ کورد ده‌بێت؟
حوسێن یەزدانپەنا: ئه‌و ته‌رتیباته سیاسیه‌ی ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و سنووره سیاسییه‌کانی، له پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جهانی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌نگلوــ فه‌ره‌نسی دامه‌زرا. نه‌ته‌وه‌ی کورد زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کیی ئه‌و ته‌رتیباته سیاسییه بوو، بۆیه هه‌ر گۆڕانکارییه‌ك که له ده‌ره‌نجامیدا، ئه‌و ته‌رتیباته هه‌ڵوه‌شێته‌وه یان گۆرانکاریی له سنووره‌کاندا بکا و سنووره سیاسییه‌کان له‌گه‌ڵ ویستی نه‌ته‌وه‌کان جووت بکا، له قازانجی نه‌ته‌وه‌ی کورده و کورد ده‌بێ به هه‌ڵوێستێکی روون پشتیوانی لێ بکا. هه‌ڵبه‌ت بۆ گۆڕنکاری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چه‌ند پرۆژه‌یه‌ك پێشکه‌ش کراوه. پرۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره، زۆری شتی باشی له خۆی گرتووه.
كوردستان راپۆرت: کاریگه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی رۆشنبیریی و وشیاری نه‌ته‌وه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چۆنه؟
حوسێن یەزدانپەنا: هه‌ر کاتێ له پارچه‌یه‌کی کوردستان، کورد چ به شۆڕش و ڕاپه‌رین بووه‌ته هێزێکی سیاسیی و چ به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت، قه‌واره‌یه‌کی پێکه‌وه‌نابێ، له هه‌موو بوارێکه‌وه له‌سه‌ر پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کاریگه‌ریی داناوه. سمکۆ و شێخ مه‌حمود کاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌ك هه‌بوو. ژ. ك و شۆڕشی بارزان هه‌روه‌ها. کۆماری کوردستان که دامه‌زرا کاریگه‌رییه‌کی زۆری له‌سه‌ر باشوور و پارچه‌کانی دیکه کرد. ئه‌مجار له باشووره‌وه شۆڕشی ئه‌یلوڵ کاریگه‌ریی دانا. جارێکی دیکه هه‌لومه‌رجی ساڵی 1979 رۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی خه‌باتی کورد له باشور شوێندانه‌ر بوو. هتد. ئێستاش باشووری کوردستان که خاوه‌ن کیانێکی سیاسیی نیمچه سه‌ربه‌خۆیه، کاریگه‌ری خۆی داناوه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی رۆشنبیری و گوڕوتینی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاوبێ که، که‌موکووڕیه‌کانیش کاریگه‌ریی خۆیان هه‌بووه و هه‌یه.
كوردستان راپۆرت: پێوه‌ندیی دیپلۆماسی هه‌رێم و تاران تاچه‌ند به‌ربه‌ستی بۆ دروست کردن؟
حوسێن یەزدانپەنا: به‌شێك له داموده‌زگاکانی ئاشکرای حزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له باشووری کوردستانه و هێندێك (نه‌ك هه‌مووی) له چالاکییه‌کانی ئه‌م داموده‌زگایانه، کاریگه‌ریی پێوه‌ندیی نێوان تاران و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیان له‌سه‌ره، وه‌ك شه‌ڕی چه‌کداری و جه‌وله‌ی پێشمه‌رگه. حکومه‌تی کوردستان و سه‌رکردایه‌تی سیاسییه‌که‌ی، به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌وه‌دا نابینن که، حیزبه‌کان ئه‌م به‌شه له چالاکییان له ناو خاکی باشوره‌وه رێکبخرێ و بییانوایه، ئه‌وه زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی حکومه‌تی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ. بۆیه من ناڵێم “به‌ربه‌ست” به‌ڵکو، ده‌ڵێم له یه‌ك گه‌یشتن هه‌یه له‌نێوانماندا. ئه‌وان نه‌هاتوون، ده‌رگا به بنکه‌و باره‌گاکانی ئێمه بگرن و به‌ربه‌ست دروست بکه‌ن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بینن، حکومه‌تی کوردستان ناتوانێ باری هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان هه‌ڵبگرێ و له‌گه‌ڵ هه‌ر 3 لای خۆی تێوه‌چێ، به‌ڵام بۆ کار و تێکۆشانی ئێمه له نێو خۆی رۆژهه‌ڵات، نه پێوه‌ندیی به‌وانه‌وه هه‌یه و نه “به‌ربه‌ست” و رێگرییه‌ك هه‌یه.
كوردستان راپۆرت: خه‌باتی چه‌کداری ئێوه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان فاکته‌رێکی فه‌رامۆشکراوه یان ئه‌م راگرتنه به‌شێوه‌یه‌کی کاتییه؟
حوسێن یەزدانپەنا: له روانگه‌ی ئێمه شێوه و شێوازه‌کانی خه‌بات نابێ به‌ره‌هایی (مگلق) سه‌یربکرێن. شکڵ و شێوازه‌کانی خه‌بات تابعی هه‌لومه‌رجی سیاسیی_ سه‌ربازیی و کۆمه‌ڵایه‌تین. بۆ چه‌ندین ساڵ خه‌باتی چه‌کداری شێوه‌ی سه‌ره‌کی خه‌باتی کورد بوو له رۆژهه‌ڵات. گۆڕانی هه‌لومه‌رجی سیاسیی و سه‌ربازیی، شێوه‌کانی دیکه‌ی زه‌ق کرده‌وه. بۆیه هه‌ر سه‌رده‌مێك یه‌کێك له شێوه‌کانی خه‌باتی سه‌ره‌کی ده‌بن، به‌بێ ئه‌وه‌ی شێوه‌کانی دیکه به‌ره‌هایی بخرێته لاوه.
كوردستان راپۆرت: په‌تای لێکترازان و جیابوونه‌وه‌کان زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانی گرتۆته‌وه. هۆکاره‌کان و رێگاکانی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گرفتانه چین؟
حوسێن یەزدانپەنا: ناکۆکی و لێکترازان ره‌گ و ریشه‌ی له‌ناخی مرۆڤی کورددایه و مێژووی کورد ته‌ژیه له‌م دیارده‌یه. یه‌ک له هۆکاره‌کانی به ده‌وڵه‌ت نه‌بوونی کوردیش تائیستا ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رئه‌م هۆکاره. له‌سه‌رده‌می گه‌شه‌ی میرنشینه کوردییه‌کانی نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی 19دا، به هۆی ئه‌وه‌ی هیچکام له میره کورده‌کان ئاماده نه‌بوون، سه‌رکرده‌یی ئه‌و‌ی دیکه‌یان قبوڵ بکه‌ن، نه‌کرا یه‌کگرتووییه‌ك له نێوانیاندا پێکبێ و سه‌ره‌نجام له نیوه‌ی دوهه‌می سه‌ده‌ی 19دا، یه‌ك به‌دوای یه‌کدا رووخان. ناکۆکییه‌کانی سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌که‌م جیهانی له نێوان سه‌رکرده‌کانی کورد له باکووری کوردستان و له ده‌وروبه‌ری شێخ مه‌حمود له باشووری کوردستان له هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی که‌مالیسته‌کان له ترکیا و شکستی فه‌رمانره‌وایی شێخ مه‌حموود له باشووری کوردستان بوو. له سه‌رده‌می کۆماری کوردستانیشدا، هه‌ر به‌شێك بوو له دیارده‌ی نێو ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگا. له شۆڕشی ئه‌یلولیشدا ئه‌وه هه‌ر هه‌بوو. پاش راپه‌رینی 1991 یش، ناکۆکییه‌کان گه‌یشته ئاستێك که شه‌ڕی برا کوژی لێکه‌وته‌وه. له‌سه‌ر ده‌مه‌کانی پێشوودا عه‌قڵییه‌تی خێڵه‌کی هۆکاری سه‌ره‌کیی ناکۆکی و ناته‌باییه‌کان بوو. له شه‌ڕی سارد و جیهانی دو جه‌مسه‌رییدا، که ئایدۆلۆژیا ده‌ورێکی گرنگی له ریزبه‌ندییه‌کاندا هه‌بوو، و کوردیش پێی نابووه قۆناخی حزبیه‌ته‌وه، ئایدۆلۆژیا ده‌وری له ناکۆکیی و شه‌ڕ و کێشه ناوخۆیه‌کانی کورددا گێرا.
كوردستان راپۆرت: ئایا یه‌کگرتنه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه دابه‌ش بووه‌کان نه‌بووته شتێکی مه‌حاڵ؟
حوسێن یەزدانپەنا: له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حزب و گروپه سیاسییه‌کاندا شتی مه‌حاڵ زۆر که‌مه. به‌ڵام له کورتخایه‌ندا یه‌کگرتنه‌وه مومکین نییه. به دووری نازانم له درێژخایه‌ندا یان له ئاکامی گۆڕانکاریی و روداوی کت‌وپڕ و پێشبینی نه‌کراودا، یه‌کگرتنه‌وه نێوان باڵه جیابووه‌کانی ئه‌م یان ئه‌و حیزب و رێکخراو بێته کایه‌وه.
كوردستان راپۆرت: سه‌باره‌ت به پێکهاتنی به‌ره‌ی کوردستانی ئاماژه به‌وه ده‌کرێ خه‌ڵك له‌م بواره‌دا نائۆمێد کراون، ئایا هیچ هه‌نگاوێك به‌دی ده‌کرێ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هیوایه؟
حوسێن یەزدانپەنا: خه‌ڵك نابێ ده‌وری ته‌مه‌شاچییان هه‌بێ و له‌گه‌ڵ هه‌نگاوی حزبه‌کان هیوادار یان هیوا بڕاوبن. خه‌ڵك ده‌بی خۆی ده‌وری هه‌بێ له پرۆسه سیاسییه‌کان و گۆڕانکارییه‌کان. هه‌ڵوێستی خه‌ڵك خۆی به هێزترین کاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رکرده‌سیاسییه‌کان. جا ئێستا که ئه‌و که‌شوهه‌وا دێموکراتییه نییه خه‌ڵك به ئازادی بێته مه‌یدان و داوای خۆی به‌رزبکاته‌وه، پێویسته خۆیان به هه‌ر رێگایه‌کی مومکین ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نه سه‌رکرده‌سیاسییه‌کان. پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که زۆر پێویست و زه‌رورییه، به‌ڵام له حاڵی حازردا، به هۆی که‌شوهه‌وای ناخۆشی یان ساردی نێوان حزبه‌کان و نه‌بوونی قه‌ناعه‌تی هه‌مووان پێکنایه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، پێش هه‌موو شتێ پێویسته ئاڵۆزیی له نێوان هێزه‌کاندا کۆتایی پێبێ و پێوه‌ندییه‌کان ئاسایی بکرێنه‌وه و میکانیزمێك بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی ئاڵۆزیی دابنرێ. پاشان له که‌شوهه‌وایه‌کی ئاسایی‌دا، سه‌ره‌تا له یه‌ك کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌کاندا، بارودۆخی سیاسیی و میکانیزمی هاوکاری نێوانمان تاوتوێ بکرێ و تا دیتنه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو درێژه به کۆبوونه‌وه‌کان بدرێ.
كوردستان راپۆرت: مافه‌کانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران ئایا له رێگای رێفۆرم و دیالۆگه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێن یان زه‌بر و فاکته‌ری نیزامی رۆڵی زیاتره؟
حوسێن یەزدانپەنا: رێگای رێفۆرم و دیالۆگ باشترین رێگای وه‌دیهێنانی ئامانج و مه‌به‌سته‌کانه. به‌ڵام سیسته‌می سیاسیی ئێران رێگای له به‌رده‌م دیالۆگ و رێفۆرم و رێگا و ئامرازه دیمۆ‌کراتییه‌کانی گۆڕانکاریی به‌ربه‌ست کردووه. بۆیه ئاساییه که توندوتیژی و زه‌بر و هێز چ له ناو خۆ چ له ده‌ره‌وه‌ی ببێته ئامرازی گۆڕانکارییه‌کان.
كوردستان راپۆرت: له ئه‌گه‌ری گۆڕانکارییه‌کان ولادانی کۆماری ئیسلامی چ ئه‌لته‌رناتیڤێك به‌دی ده‌کرێت؟
حوسێن یەزدانپەنا: تا ئێستا هیچ ئالترناتیڤێكی جێی په‌سندی هه‌موو پێکهاته‌کانی ئێران شکڵی نه‌گرتووه. به‌ڵام کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ ده‌توانێ به گه‌شه‌ی زیاتر، ببێته ئالترناتیڤێکی له‌بار.
كوردستان راپۆرت: چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن ئه‌مریکا کورد وه‌کو ئامێرێك بۆ هێرشکردنه سه‌ر ئێران به‌کار دێنێ، ئه‌مه تا چه‌ند راسته و هه‌ڵوێستی ئێوه له‌م بواره‌دا چی ده‌بێت؟
حوسێن یەزدانپەنا: به بڕوای ئێمه کورد نابێ ببێته ئامێر و ئامراز. به‌ڵکو ده‌بێ هاوپه‌یمانییه‌تی روون و راشکاو له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل بکا، بۆ گۆڕانکاریی له ئێران و ناوچه‌که‌دا. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك، له ئاکامی فاکته‌ره‌کانی مێژوو، جۆغرافیا، کلتوور، ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیسته‌می سیاسیی، گه‌ڵاڵه ده‌بێ. به‌پێی ئه‌م فاکته‌رانه، کورد ده‌بێ به بێ هیچ شه‌رم و دوو دڵییه‌ك حه‌وڵی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل بدا بۆ ئه‌وه‌ی له بنده‌ستی رزگاربێ و ببێته ده‌وڵه‌ت و خۆی بپارێزێ.
كوردستان راپۆرت: ئه‌و میلیۆن دۆلارانه‌ی که ده‌گوترێ ئه‌مریکا بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی ته‌رخان کردووه، ئایا گه‌یشتۆته ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنه‌کان و ئه‌م هاوکارییه ماددییانه تا چه‌ند کاریگه‌رییان له خێراکردنی جووڵانه‌وه‌کان ده‌بێت؟
حوسێن یەزدانپەنا: به وته‌ی دۆستانمان له ئه‌مریکا ئه‌و پاره‌یه‌ی که کۆنگره‌ی ئه‌مریکا بڕێاری له‌سه‌ردا، خه‌رجکردنه‌که‌ی درایه ده‌ست وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌رجی راگه‌یاندن و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئێران کردووه و نه‌یداوه‌ته ده‌ست هیچ گروپێکی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی. بۆنموونه 30 میلیۆن دۆلار دراوه‌ته رایڵکه‌ی فارسی ڕادیۆ و تلویزیۆنی ئه‌مریکا که له پاوانی فارسه شاپه‌رسته‌کاندایه.
كوردستان راپۆرت: تا چه‌ند پشتیوانی له قایمکردنی پێگه‌ی حکومه‌تی کوردی ده‌که‌ن؟
حوسێن یەزدانپەنا: حکومه‌تی کوردستان جێگای هیوای هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورده و پێویسته له‌لایه‌ن هه‌موو کورده‌وه پشتیوانی لێ بکرێ. له عه‌ینی کاتدا، ئه‌م حکومه‌ته به هه‌موو کورد ده‌پارێزرێ. پارتی ئازادیی کوردستان به هه‌موو توانای خۆیه‌وه پشتیوانی له حکومه‌تی کوردستان ده‌کا.
كوردستان راپۆرت: پژاك و چالاکییه نیزامییه‌کانی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
ردستان راپۆرت: چ جوێندنه‌وه‌یه‌کتان بۆ ڕۆڵی ئه‌مریکا له گۆڕانی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له ئێران‌دا هه‌یه؟
بێگومان ئیمکاناتی مادی ده‌توانێ ده‌ورێکی کاریگه‌ر له چالاکیی سیاسیی‌دا ببێ. هه‌ر یارمه‌تییه‌ک که له هه‌رلایه‌که‌وه بگاته ده‌ست گروپێکی به‌رهه‌ڵستکار، به مه‌رجێ نه‌بێته مایه‌ی به‌لاڕێداچوونی خه‌باته‌که‌ی شتێکی باشه. به‌ڵام ئێمه وه‌ک کورد پێش هاوکاریی ماددی پێویستیمان به هاوکاریی سیاسیی هه‌یه.
له یه‌کترازان و ناکۆکییه‌کانی ئه‌مرۆی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا، بنه‌مای سیاسیی و فیکری بوونیان نه‌بوو. هۆکاره‌کانی له ئاستی گه‌وره‌دا، بریتی بوو له قه‌یرانی ڕێبه‌رایه‌تی، کێشه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی رێکخراوه‌یی و له ئاستی بچووکه‌دا ئه‌و گوشار و سایکۆلۆژیه‌ی که هیلاکی و ماندووی نزیکه‌ی 30 ساڵ ژیانی حیزبایه‌تی و پادگانی دروستی کردوه و سه‌وازۆ بوونه‌وه له یه‌كتر و حه‌ساس بوون به‌رانبه‌ر ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کتر و هه‌روه‌ها ده‌وری خراپی که‌سانی بێ ئه‌زمونی سیاسیی به ناو “رۆشنبیر” که به په‌له‌ن له به‌رهبه‌ر بوون و گه‌ره‌کیانه به بێ هیچ ئه‌زمونێ له پڕێ ببنه کوڕێ هۆکاری ئه‌و جیابوونه‌وه و لێکترازانانه‌ن. به‌ڵام گومان هه‌یه له‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌کان بتوانن ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. کێ ده‌ڵێ ئه‌م ڤایرۆسه به‌رهه‌م نایه‌ته‌وه و جێگای ئه‌کته‌ره‌کان به جۆرێکی دیکه ناگۆڕدرێ؟ ئێستا به هه‌رحاڵ، جیابوونه‌وه‌کان بوونه‌ته واقع و پێویسته ته‌عامولی واقعیانه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێ. دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی ئه‌م میراته شوومه، لێکۆلینه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی قووڵی پسپۆرانی سیاسیی، ده‌روونناسی و کۆمه‌ڵناسیی ده‌وێ. به‌ڵام له لێکدانه‌وه‌یه‌کی گشتیدا و له ئاستی ستراتیژیدا مرۆڤی کورد، سیاسیی کورد، ده‌بێ گۆڕان له عه‌قڵیه‌ت و روانینی سیاسیی و مێتۆدی حزبایه‌تی پێكبێنێ. کورد تا بڕانه‌وه‌ی قۆناخی رزگاریی و وه‌ده‌سهێنانی سه‌روه‌ریی سیاسیی پێویستی به ناوه‌ندیه‌ت هه‌یه. پێویسته له به‌ره‌ی خه‌بات و تێکۆشان‌دا” کابینه‌ی سه‌قامگیر” هه‌بێ نه‌ك له‌رزۆك. میکیاڤیلی له ئیتالیای پارچه پارچه‌بووی لێکترازاودا، باس له میرێکی به هێز ده‌کا له‌کاتێکدا له سه‌رده‌می پێش ئه‌و و دۆخی ئاسایی‌دا، لایه‌نگری له سیسته‌می کۆماری و دێموکراتی ده‌کرد. بۆ حاڵی حازر ده‌کرێ، رێگا چاره له گردوکۆ کردنی هێزه‌کاندا بێ. واته هێزه له یه‌کترازاوه‌کان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی دیکه، پێکه‌وه. میساقێکی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستن و له چوارچێوه‌یه‌کدا رێکی بخه‌ن، هاوپه‌یمانی، ئیئتلاف یان به‌ره‌یه‌ک.
پارتی ئازادیی کوردستان هه‌میشه ئه‌و ئاماده‌ییه له خۆیدا دێلێته‌وه که بتوانێ که‌ی پێویست بوو، له‌و شێوه خه‌باته که‌ڵك وه‌ربگرێ. کورد تا به یه‌کجاری مافه‌کانی خۆی دابین نه‌کا، هه‌رگیز نابێ هێزی چه‌کدار - پێشمه‌رگه، فه‌رامۆش بکا. به‌ڵكو ده‌بێ رایگرێ و به‌هێزی بکا. کورد ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی سیاسی ده‌ست که‌وێ و پێشمه‌رگه‌ی نه‌بێ ناتوانێ دڵنیا بێ له دابین کردن و پاراستنی مافه‌کانی. ئه‌گه‌ر له 2003 دا کورد پێشمه‌رگه‌ی نه‌بایه نه‌یده‌توانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ی ئێستا له حکومه‌تی عێراقی فیدراڵ‌دا هه‌یه‌تی، ده‌ستی بکه‌وێ. ئه‌مرۆ ئه‌گه‌ر هێزی پێشمه‌رگه نه‌بێ، عه‌ره‌بی شۆڤینی عێراق و ده‌وڵه‌تانی ده‌وروبه‌ری ئاسایشی تێکده‌ده‌ن.
وڵاتانی ئوروپایی به‌گشتی و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه. هه‌ر بۆیه سیاسه‌تی ئا‌ڵمانیا له ماوه‌ی ته‌مه‌نی کۆماری ئیسلامی‌دا نزیکی له ئێران و دووری له ئۆپۆزیسیۆن بووه.
ئوروپاییه‌کان تا ئه‌م دواییانه و تا گۆڕانی حکومه‌ته‌کانیان، له سه‌ر ئێران نا کۆکیی زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌بوو. له ئوروپادا3 ده‌وڵه‌تی گرنگ هه‌ن که هه‌رکامیان جه‌مسه‌رێکن له سیاسه‌تی ئه‌و قاره‌یه‌دا. بریتانیا، فه‌رانسه و ئا‌ڵمانیا. پاش گۆڕانی حکومه‌ت له ئا‌ڵمانیا و فه‌رانسه و هاتنه سه‌رکاری مێرکل له ئه‌ڵمانیا و سارکۆزی له فه‌رانسه، سیاسه‌تی ئوروپا به‌گشتی به‌رانبه‌ر ئێران گۆڕدرا. ئێستا ئوروپاییه‌کان به فه‌رانسه و ئاڵمانیشه‌وه، هاوکاری ئه‌مریکا ده‌که‌ن له گوشاره‌کانیدا بۆ سه‌ر ئێران. له هه‌لومه‌رجێکی وه‌هادا، سروشتییه که جارێکی دیکه ده‌رفه‌ت بۆ چالاکیی ئوپۆزسیۆنی ئێرانی له‌و وڵاتانه بکرێته‌وه.
ئه‌مریکا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رژه‌وه‌ندیی گرنگی خۆی ده‌بینێ. کۆماری ئیسلامی ئه‌مرۆ، دژایه‌تی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه ده‌کا و بووه‌ته مه‌ترسیی له سه‌ریان. بۆیه ئه‌مریکا حه‌وڵی ئه‌وه‌ده‌دا که سیسته‌مێکی ئه‌وتۆ له ئێران‌دا هه‌بێ که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه بپارێزێ و دژایه‌ییان نه‌کا.
كوردستان راپۆرت:


